plus4
پێش ٢ ساڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لەرونکردنەوەیەکدا دەڵێت: ئەو نوسراوەی بەناوی شئون داخلی کەرکوک بڵاوکراوەتەوە لەبارەی بونی میتی تورکی لەنێو شارەکە ساختەیە.
دەشڵێت، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە نوسراوانە بەپێی قانون سزای لەسەرە و پۆلیسی کەرکوک بەمافی خۆی دەزانێت رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر.
شەوی رابردوو، پەیجێکی نزیک حەشدی شەعبی نوسراوێکی شئون داخلی بڵاوکردەوە، تێیدا باس لەبونی 10 ئۆتۆمبێلی میتی تورکی دەکات.