ڤاکسین
Plus4
پێش 14 کاتژمێر

ڤاکسینێك لەڕووسیاوە دژی شێرپەنجە جیهان لەو نەخۆشییە سامناکە ڕزگاردەکات

 

وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیا، مووژدەیەکی خۆشی بەتووشبووانی نەخۆشیی سامناکی شیرپەنجە ڕاگەیاندو ڤاکسینی (ئیمۆرۆن ڤاک)ی بۆ چارەسەری شێرپەنجەی میزڵدان خستە بوواری کارپێکردنەوە.

ڤاکسینەکە لەلایەن زانایانی سەنتەری نیشتمانی بۆ توێژینەوەی پەتاو مایکرۆبایۆلۆجی (گامالیا)وه‌، پەرەی پێدراوە.

 

ئەم ڤاکسینە لەچارەسەری دوای نەشتەرگەری بۆ گرێ شێرپەنجەییەکان بەکاردەهێنرێت.

 

لەوبارەیەوە ئەلێکساندەر گینتسبۆڕگ، بەڕێوەبەری ناوەندەکە دەڵێت: لەئێستادا وەک قۆناغی سەرەتا داواکارییەکی زۆر لەسەر ڤاکسینەکە هەیە.

 

دەشڵێت: بەسەرکەوتووییەکی زۆرەوە لەچارەسەری بەرگریی دوای نەشتەرگەری شێرپەنجەی میزڵدان بەکاردەهێنرێت و هەناردەی وڵاتان دەکرێت و خواستێکی زۆری لەسەرە.