بافڵ
Plus4
پێش 22 کاتژمێر

🔻سەرۆکی یەکێتی باس لە مەترسییەکی گەورە دەکات

 

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە وەفدێکی باڵای بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی ئه‌دميراڵ ئێدوارد ئاڵگرن، راوێژكارى باڵاى بەرگری به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا کردو چەند پرسێک تاوتوێکراون :-

 

🔸سەرۆکی یەکێتی: مەترسییەکانی تیرۆر لە عیراق و ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە و پێویستمان بە ستراتیج و پلانی نوێ هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.

 

🔸سەرۆکی یەکێتی: هێرشە درۆنییەکان مەترسییەکی گەورەیە کە دەبێت رێگریی لێبکرێت و نەهێڵرێت ئارامی وڵاتەکەمان تێکبدات.

 

🔸 سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: جەخت لە سەقامگیریی سوریا و پاراستنی مافی هەموولایەک بە تایبەت کورد دهکەینەوە.