
Plus4
پێش 22 کاتژمێر
🔻ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم: لیستى مووچەى مانگى شەش ڕەوانەى بەغدا کراو نەوتیش ڕادەستى سۆمۆ دەکرێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمى کوردستان لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێدا رونیکردوەتەوە، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمیان ڕەوانەی بەغدا کردووە.
دەشڵێت هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەپابەندبوون بە لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولاوەو ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، ڕادەستی کۆمپانیای (سۆمۆ) دەکرێت بەمەبەستی هەناردەکردنی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
باسی لەوەشکردووە، لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران ڕەوانەی بەغدا کراوەو لەبەرامبەردا، دەبێت حکومەتی فیدراڵی دەستبەجێ مووچەی ئەو مانگە خەرجبکات