الحرارة
پێش 3 کاتژمێر

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند: ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراقی گرتووەتەوە، تاڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوامدەبێت.

لەوبارەیەوە عامر جابری؛ وتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت: بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەی گەیشتووەتە عێراق، پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ پلەی گەرمی لەهەندێک ناوچەی وڵاتدا بگاتە 52 پلەی سیلیزی.

جابری وتیشی: تەواوی ئەو دەنگۆیانەش دوورن لەڕاستییەوە کە دەڵێن گوایا پلەی گەرما دەگاتە 65 پلەی سیلیزی.

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە: ئەم شەپۆلە تاڕۆژی سێشەممە بەردەوامدەبێت، پاشان پلەی گەرما ڕوو لەنزمبوونەوە دەکات.