
Plus4
پێش 8 کاتژمێر
هێشتا موچەی مانگی 5 دابەشنەکراوە وەفدێکی هەرێم بۆ مووچەی مانگی 6 چوونە
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێم کە پێکهاتوون لە نوێنەرانی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەت، وەزارەتەکانی دارایی و سامانە سروشتییەکان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بەرەو شاری بەغداد بەڕێكەوتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەفدەکە گفوگۆ لەبارەی پرسی مووچەی مانگی شەش و چەند پرسێکی هەڵپەسێردراوی دیکەی نێوان هەرێم و بەغداد دەکەن.