
Plus4
پێش 8 کاتژمێر
🔻کارمەندە ناسراوەکەی هاتووچۆی کەرکوک گیانی لەدەستدا
دوای 20 رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە، مفەوەز ( زیاد شاکر ) کارمەندەکەی هاتووچۆی کەرکوک گیانی لەدەستدا.
رۆژی 30ی حوزەیرانی 2025، لەرێگەی کەرکوک- هەولێر لەکاتی دانانی بازگەدا، بارهەڵگرێک خۆی پێناگیرێتەوەو خۆی بەبازگەکەدا دەکات بەهۆیەوە مفەوەز زیاد دەشێلێت کە شۆفێری ماتۆڕسکیل بوو لەهاتووچۆی کەرکوک.
زیاد ناسراوترین کارمەندی هاتووچۆی کەرکوک بوو، ئەو کارمەندە شوارب دارەی هەمیشە لەسەر ماتۆڕسکیلی هاتووچۆ دەردەکەوت.