
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
کەسوکاری حەسەن ڕەحمان: بکوژ ڕادەستی یاسا نەکرێت بەعەشایەری تۆڵەی خوێنی حەسەن دەکەینەوە
کەمێک بەر لەئێستا، کەسوکاری حەسەن ڕەحمان، ئەو هاووڵاتییەی لەوەرتێ بەدەستی هێزە ئەمنییەکان کوژرا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا جەختیانکردەوە کە بەشێوەی عەشایەری تۆڵەی خوێنی حەسەن دەکەنەوە.
دەشڵێن: ڕووی داواکارییمان لەحکومەتی هەرێمی کوردستانە تا بەزووترین کات لێپرسینەوەی یاسایی لەبکوژ بکات و ڕادەستی دادگا بکرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "ئەگەر حکومەت بێدەنگ بێت، بەشێوەی کۆمەڵایەتی و عەشایەری تۆڵەی خوێنەکەی دەکەینەوە، چونکە بکوژ دیارە و وێنە و ناو و ناونیشانی روون و ئاشکرایە لە پێش چاوی خەڵک".
دەشڵێن،دەسەڵات شایەتی ئەوەیە کە خەڵکی باڵەکایەتی چۆن لە رابردوودا توانیویانە تۆڵەی خۆیان بکەنەوە.
کەسوکاری کوژاوەکەی وەرتی دەڵێن: تا کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ مۆڵەت بەپارتی دەدەینن بۆ ڕادەستکردنی بکوژی حەسەن ڕەحمان.
دەشڵێن: تاکاتژمێر شەشی ئەم ئێوارەیە چاوەڕێدەکەین تا بکوژەکە ڕادەست بکەن، گەر بکوژەکە لەو وادەیە ڕادەست نەکەن، ئەوا کەسوکاری کوژراو و هاووڵاتیانی وەرتێ چەک هەڵدەگرن و دەچنە سەر دامودەزگا حکومییەکانی ناوچەکەو وێرانیدەکەن و تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە، لەهەمان کاتدا رێگە نادەن چی داهاتی حکومەتە لەڕێگەی حاجی ئۆمەرانەوە داخڵی هەولێر بێت.