ئەنجومەنی وەزیران
plus4
پێش 20 کاتژمێر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر دوو دۆسیەی گرنگی هەنووکەیی کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەش پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات.

لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەهەناردە کردنەوەی نەوت و دابەشکردنی مووچە هەردوو مانگی 5 و 6 کۆدەبێتەوە.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، ئەو وەفدەی ماوەی چوار ڕۆژ لەبەغدا بوون، ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەغدا دەخەنەڕوو.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، سەبارەت بەپرسی خانەنشینی دەبێت و دامەزراندنی ژمارەیەک کەس دەبێت.