plus4
پێش ٢ ساڵ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٥/٦/٢٠٢٢ ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ پێکهاتەکان بە مەبەستی بەشداری کردنی لە مەراسیمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدکردنی سەرکردەی تورکمانی ( عەلی هاشم موختار ئۆغڵۆ ) لە شاری دووزخورماتوو ، لە لایەن بەرپرسانی ئەمنی عێراقیەوە لە بازگەی کەرکوک رێگری لە چوونەژورەوەی بۆ شارەکە کرا ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە سەردانی کردنی ناوبراو تەنها بە مەبەستی هاوخەمی و دڵنەوایی خانەوادەو خەڵکی شارەکە بووە .
وەکو نوسینگەی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئەم هەڵوێستە نەشیاو و نا دیموکراسیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین وهیوادارین لایەنی پەوەندیدارلە بارەی ئەو رووداوە بەدەنگ بێت و هەرچی زووە رێکاری یاسایی بەرامبەر بە بکەرانی رووداوەکە بگرێتەبەر .