ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
Plus4
پێش 3 هەفتە

دەڵێن پەرلەمانتاران 100 ملیۆنیان وەرگرتووە

پەرلەمانیش وەڵام دەداتەوە

 

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە بەناوی گردبوونەوەی نیشتمانیی خانەنشینانی عێراق بڵاوكراوەتەوە کە تێیدا هاتبوو: هەر پەرلەمانتارێكی عێراق بڕی 100 ملیۆن دیناریان بۆ خەرجكراوە وەك پاداشتی كۆتایی خزمەت.

 

فەرمانگەکە لەوەڵامدا دەڵێت: دەنگۆی خەرجكرنی ئەو بڕە پارەیە بۆ پەرلەمانتارانی عێراق، دوورە لەڕاستییەوەو هیچ بنەمایەکی ڕاستیی تێدا نییە، ئامانجیش لێی سووكایەتیكردنە بەئەنجومەنی نوێنەران و شێواندنی وێنەیەتی لەبەردەم ڕای گشتی.

 

ڕوونیشیکردەوە: ماوەی زیاتر لەچوار مانگە وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تەمویلێكی دارایی لەبوودجەی بەكاربردن بۆ پەرلەمان نەناردووە، بەتایبەت پارەی بەكرێگرتنی خانووبەرەی تایبەت بەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران .