Plus4
berî 59 deqîqe
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بۆ بارزانی: نابیت کەس هێڵی سور بێت
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردو بەپێی راگەیەندراوی دەستەکە؛ سەبارەی بەپاراستنی سەروەت و سامانی وەڵات گفتووگۆیان کردووە.
سەرۆکی دەستە وتوێتی، شەڕی نەهێشتنی گەندەڵی پێویستی بە هەماهەنگی لەنێوان بەغداو هەرێم هەیە لەئاستی باڵا و دەبێت کەسیش هێڵی سور نەبێت لەبەرانبەر دادپەروەریدا.
بەپێی راگەیەندراوەکە کە زۆر وردەکاری و مەبەستی سەردامەکەی ئاشکرا نەکردووە، بارزانی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بە پشتیوانی لەپڕۆسەی نەهێشتنی گەندەڵی.




