Plus4
berî 45 deqîqe
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، دادگای رەسافە لە بەغداد بڕیارێکی دادوەریی دەرکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی سالاریی کۆمپانیای کۆڕەک و هێشتنەوەی بڕیاری راگرتنی کارکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان رایگەیاند، دادگای رەسافە لە 24ی ئابی 2026 بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو فەرمانە سالارییەی لەلایەن بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم پێشکەش کرابوو.
بەپێی بڕیارەکەی دادگا، بڕیارەکەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان تایبەت بە راگرتنی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک بە بەهێزی و چالاکی دەمێنێتەوە.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە دوای ئەوە هات، سەرۆکی دەزگای جێبەجێکار لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بە فەرمی تانەی لە داواکارییەکەی بەڕێوەبەری کۆڕەک دابوو




