Plus4
berî 14 deqîqe
منداڵێک لە کەرکوک هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلی یاریدەدەرێکی پزیشکی دەدات
پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، توانیویانە منداڵێکی 10 ساڵان دەستگیربکەن کە هەوڵیداوە ئۆتۆمبێلی یاریدەدەرێکی پزیشکی بدزێت.
دەشڵێت، یاریدەرەرێکی پزیشکی وەکو کارێکی مرۆیی بەهانای باوکی ئەو منداڵەوە رۆیشتووە کە لە نەخۆشخانە بووە، بەڵام ئەوە منداڵە هەلەکەی قۆستوەتەوەو هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلەکەی داوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە هەر زۆر لەلایەن پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانەوە ڕێگری کرا لە دزینی ئۆتۆمبێلەکە و منداڵەکەشیان دەستگیرکرد
ئەوەشی خستوەتەڕوو ، منداڵەکە دانی بەوەدا ناوە کە لەرابردودا بە هاوکاری کەسێکی دیکەی هاوڕێی چەندین دزی دیکەیان ئەنجامداوەو لەلایەن پۆلیسەوە هاوبەشە دزەکەی دیکەش دەستگیرکرا.




