مووچە
Plus4
پێش مانگێک

لەپێشنیوەڕۆى دوێنێوە، وەزارەتى دارایی عێراق دەستیکردووە بەوردبینى بۆ لیستى مووچەى مانگى پێنجى هەرێمى کوردستان.

 

لیژنەکە دەیەوێت ئەمڕۆ وردبینییەکە تەواوبکەن و بیخەنە بەردەم تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق، تا ناردنی مووچە واژۆبکات، پێش ئەوەی فەریزەی حەج ئەنجامبدات.

 

دوێنێ وەزارەتی دارایی، لیستی مووچەی مانگی پێنجی رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

 

پێشتریش وەزارەتی دارایی هەرێم بەڵێنی لەوەزارەتی دارایی عێراق وەرگرتووە، تاڕۆژی 27ی ئەم مانگە مووچەی مانگی پێنج خەرجبکات و وەزارەتی دارایی هەرێمیش ڕاستەوخۆو بەر لەجەژنی قوربان، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن .