
plus4
پێش مانگێک
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی هەرێم لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکی دەوامی فەرمیدا، لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتەوە، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرا.
بەمەش وەک بڕیارو بەڵێن بوو، ئەگەری پێدانی مووچەی مانگی پێنج بە فەرمانبەرو مووچەخۆرانی هەرێم بەر لەجەژنی قوربانی زیاتربوو، ئەمەش لەکاتێکدا گەر لیستەکە هیچ کێشەیەکی تێدا نەبێت و لەزووترین کاتدا بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێم بکرێت.