سۆران عەبدولکەریم
پێش ٢ ساڵ
حکومەتی عێڕاقی لەڕۆژی سێشەممەی داهاتوەوە دەست دەکات بەدابەش کردنی مینحەیەکی (100) هەزاری دیناری کەناوی ناوە هاوکاری لەسەردەمی گرانی، بەسەر خانەنشینان وفەرمانبەران وئەوانەی لەتۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی هاوكاری وەردەگرن.
ئەوانەی کە ئەو مینحەیە دەیانگرێتەوە پێکهاتوون لەمانە :
خانەنشینان (ئەوانەی کە موچەیان کەمترە لە یەک ملیۆن دینار)
فەرمانبەران (ئەوانەی موچەی مانگانەیان کەمترە لە 500 هەزار دینار)
تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی..ڕیعایە..
ئەوانەی کە هیچ سەرچاوەیەکی بژێوییان نیە..