Plus4
berî 46 deqîqe
ئەمڕۆ لوتکەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پسپۆڕانی ئابوریی نێودەوڵەتی، لوتکەی سلێمانی بە دروشمی "ئاراستەکردنی سەرمایە بەرەو گەشەی بەردەوامی خانووبەرە و پیشەسازی" لە هۆتێل گراندمیلینیۆم دەستپێدەکاتو ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لوتکەی سلێمانی دەبێتە پلاتفۆرمێکی گەورەی ئابووری بۆ یەکلاکردنەوەی هاوبەشیی نێوان کەرتی تایبەت و دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمی کوردستان. لەم کۆبوونەوەیەدا، دۆسیەی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون، چاکسازیی سیستمی بانکی و ئاسانکاری بۆ بازرگانان لە 7 پانێڵدا تاوتوێ دەکرێن. بەشداریی باڵای شاندی بەغداد هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی ئاستەنگە داراییەکان و پتەوکردنی شەفافییەت لە پەیوەندییە بازرگانییە دووقۆڵییەکاندا.




