دەستگیرکردن
Plus4
berî 1 meh

بەرپرسێک  دەستگیرکراوە کە زیاتر لە ملیارێک دیناری دزیوە


دەستەی دەستپاکی عێراق تۆمەتبارێکی لە وڵاتی ئیمارات دەستگیرکرد کە یەک ملیارو 31 ملیۆن دینار گەندەڵی بەسەردا ساغ بووەتەوە .

دەشڵێت، ئەو کەسە ناوی (محەمەد عیسمەت محەمەد سەعید)ەو کاتێک ئەمینداری سندوق بووە لە فەرمانگەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی ، ساختەکاری لە چەکی وەرگرتنی پارەو داهات کردووەو بەردەوام گەندەڵی ئەنجامداوە .

ئەوەشی خستەڕوو ، پێشوتر لە لایەن دادگاکانی عێراقەوە بەشێوەی غیابی 55 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.