Plus4
berî 58 deqîqe
.
هەڕەشەیەکی راستەوخۆی ئەمریکا بۆ زەیدی .. یان چەکداماڵین یاخود ماڵئاوا
سەرچاوەیەک لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی ناوەڕۆکی دوو پەیامی ئەمریکای بۆ عێراق ئاشکراکرد و تێیدا واشنتۆن رای خۆی لەسەر دۆخی ئێستای عێراق دەربڕیوە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لە پەیامی یەکەمدا ئەمریکا بە بەرپرسانی عێراقی راگەیاندووە کە رێوشوێنی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت تەنها بە شکلی کاری لەسەر کراوەو داوا دەکات رێوشوێنی واقیعی ئەنجام بدات و کۆتایی بەو دۆسێیە بهێنێت.
دەشڵێت ، لە پەیامی دووەمدا واشنتۆن زور راشکاو و توند بووە و رووی دەمی لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە خاوبونەووی حکومەت لە چەکداماڵینی گروپە چــ.ــەکدارەکان ، عێراق رووبەڕووی سزای قورس دەکاتەوە و زەیدیش لەم پێگەیەی خۆی نامێنێت.




