رێبوار
Plus4
berî 49 deqîqe

دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای سلێمانی تایبەت بەدۆسیەی دەستگیرکراوانی "لالەزار"، پێشهات‌ و دانپێدانانی یەکجار هەستیارو کتوپڕی بەخۆیەوە بینی

رێبوار حامید حاجی غالی : هەوڵی كوشتنی بافڵ تاڵەبانی درا، بەڵام من دەستكاری قەناسەكەم كرد و نەمهێشت بیكوژن.
پۆڵاد شێخ جەنگی : هەوڵی كودەتا هەبووە بەڵام ئێمە بۆ رێگەمان لێگردتووە:
ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگاییكردنی لاهور شێه جەنگی و هاوڕێكانی، وتەی رێبوار حامید حاجی غالی وەرگیرا، بەوتەی پارێزەرانی كەیسەكە لەبەردەم دادوەر وتی: 
- چووم بۆ شوقەكەی (سیتی تاوەرز) لەوێ رێبواری قودرەتی لێبوو، من كە چوومە ئەوێ پەنجەرەكە پلاستیك بوو شوشەی پێوە نەمابوو، كە پلاستیكەم لادا، وتم رێبوار چی دەكەیت وتی بافڵ تاڵەبانی دەكوژم، وتم چۆن شتی وادەكەیت، بۆیە دوای گفتوگۆكردن، من دەستكاری دووربینی قەناسەكەی رێبوار قودرەتم كرد، بەڵێ ئەوە هۆكارێك بوو بافڵ تاڵەبانی نەكوژرێت، بەڵام خواش نەیكوشت.
- دوای لالەزار بافڵ تاڵەبانی تاڵەبانی هاتووەتە لام لە زیندانی سوپاسیشی كردم كە من نەمهێشتووە، بیكوژن، 
- لاهور شێخ جەنگی داوای لێنەکردوم بافڵ تاڵەبانی تیرۆر بکەم، بەڵکو تەنها پێی وتم بچمە نێو شوقەکەوە تا بزانم چی هەیە.
- من كە چوومە شوقەكە هەستم كرد كە پلانێكی كودەتا هەیە بۆ كوشتنی بافڵ تاڵەبانی.
- لەژێر هیچ فشارێكدا ئەم قسانە ناكەم 

- دواتر پۆڵاد شێخ جەنگی وتەی لێبوەرگیراوە:
- بەڵێ هەوڵی كودەتا هەبووە چەند جارێك لەلایەن كەسانی ترەوە، بەڵام ئێمە بۆ رێگری لەو كودەتایە چەكمان كۆكردووەتەوەو بۆ رێگرێكردن بووە