Plus4
berî 47 deqîqe
کردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان پێشخرا
وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا ڕۆژی ۱ی تشرینی یەکەم دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بێت
وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا وادەی دەستپێکردنی دەوامی ڕەسمیی قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۲٦–۲۰۲۷ پێشبخات بۆ ڕۆژی ۱ی تشرینی یەکەمی داهاتوو لە شوێنی وادەی پێشووی دیاریکراو.
ئەم بڕیارەش دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان هات بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و ئامادەکردنی قوتابخانەکان و پێداویستییە پەروەردەیی و کارگێڕییەکانی تایبەت بە پێشوازیکردن لە قوتابییان و خوێندکاران.
لە ئاڕاستەیەکدا، عەبدولکەریم عەبتان ئەلجبووری، وەزیری پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی ڕاسپارد ڕێکاری پێویست بگەرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ئامادەکردنی قوتابخانەکان بۆ پێشوازیکردن لە قوتابییان و خوێندکاران لە وادە نوێیەکەدا.




