دیداری یەکێتی
plus4
پێش 7 کاتژمێر

بڕیارە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی دەستپێدەکات.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی دیداری یەکێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژناوانیدا ڕایگەیاند، دیدارەكە لە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی پێشمەرگە لە سلێمانی دەستپێدەكات، كە ئامانج لێی داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژی تازەی یەكێتی بە بەشداری كادرانی یەكێتی.

وتیشی، یەكێتی مەبەستیەتی بۆ هەلومەرجی نوێی ناوخۆیی و ناوچەیی و خۆ گونجاندن لەگەڵ بارودۆخەكان، ستراتیژ و سیاسەتی خۆی بە بەشداری كادرەكانی دابڕێژێتەوە، كە ئەمەش مۆدێلێكی نوێیە لە حزبایەتی.