سەردانی سودانی
plus4
berî 11 meh

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ | ٤ |٢٠٢٥ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگای فڕۆکەخانەوە گەیشتە شاری سلێمانی ، لە فڕۆکەخانەش لە لایەن باڤڵ تاڵەبانییەوە پێشوازی لێکرا
ئامانجی سەردانەکەی سودانی بەشداریکردنە لە نۆیەمین دیداری سلێمانی کە لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

وابڕیارە سودانی لە دیدارەکە لە پانێڵێکی  تایبەتدا باس لە کێشەو روداوەکانی ناوچەکەو عێراق بکات ، هاوکات لە پەراوێزیدا کۆبونەوە لە گەڵ لایەنە سیاسیەکان ئەنجام بدات .