عەزیز گەردی
plus4
berî 3 salan

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دکتۆرعەزیز ئەحمەد عەبدوللە ناسراو بە  مامۆستا عەزیز گەردی رۆشنبیرو ئەدیب لە تەمەنی ٧٥ ساڵی لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد ، لە زێدی خۆی لە گۆڕستانی بەحرکە بەخاک سپێردرا.

 

مامۆستا دەرچوی کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی کوردی بوو .لە چەندین قوتابخانە وانەی ووتۆتەوە ،ساڵی ١٩٩٤ بڕوانامەی ماستەر بەدەست دێنێ ،پاشان بڕوانامەی دکتۆراکەی لە ساڵی ١٩٩٩ بە ناوی" سەروا" لە ئەدەبی کوردی تەواو دەکات پاشان دەبێتە مامۆستای زانکۆ .

 

 مامۆستا عەزیز یەکەم بەرهەمی ئەدەبی لە ساڵی ١٩٦٨-١٩٦٩ لە دووتوێی سێ بەرگدا دەنوسێتەوە و لە سەرەتای حەفتاکان چاپدەکرێ و بڵاودەکرێتەوە .

 

مامۆستا شارەزاییەکی زۆر باشی هەبوو لە زمانەکانی  (فارسی ، عەرەبی ، ئینگلیزی ، فەرەنسی ) کە ئەمەش هاوکاری بووە لە بابەتی وەرگێڕان ، لە ژیانی ئەدەبیدا زیاتر لە دووسەد بەرهەمی نوسین و وەرگێرانی هەیە.

 بە کۆچی مامۆستا گەردی ئاسمانی هونەرو ئەدەبی کوردی  ئەستێرەیەکی گەشاوەی لەدەست دەدات، روحی پاکی شادو ئارام گۆڕی چراخان بێت ، یادی هەمیشە بەرزو پیرۆز.