تةيف سامي
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

 

لەبارەی زانیارییەکانی نێو کۆبوونەوەکەوە، (وکالە انبا‌و العراقیە) بڵاویکردەوە: لەکۆبوونەوەکەدا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەڕوونی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە وادەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەوتین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆتایی پێهاتووە.

 

دەشڵێت: تەیف سامی زۆر بەڕاشکاوی وتوویەتی: بەهۆی کەمتەرخەمیی هەرێم لەتەوتین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی،لەساڵی 2025دا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان خەرج ناکرێت.