Plus4
berî 59 deqîqe
لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی دوو برا بەیەکەوە کوژران
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو برا بەیەکەوە کوژران و سێ کەسیش بەتۆمەتی کوشتنیان دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی لە درەنگانی شەوی ڕابردوودا ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناوەندی قەزای ئاکرێ و لە نزیک پارکی گشتیی شارەکە ڕووی دا، هێزەکانیان توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا سێ تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، روداوەکە کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو ڕووی داوە و تێیدا چەک بەکار هاتووە، لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا، دوو برا گیانیان لەدەست داوەو برایەکی دیکەشیان بریندار بووە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، تۆمەتبارێکی دیکەی پەیوەندیدار بەم دۆسیەیە دوای ڕووداوەکە هەڵاتووە.
بەپێی زانیارییەکانیش، ڕووداوە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووەو هەردوو لایەنی شەڕەکە خزم و کەسوکاری نزیکی یەکترن.




