P
berî 1 saet
پیاوێکی بەڕازیلی هەرچی هەیبوو فرۆشتی تا بگات بەخۆشەویستەکەی کەچی زیرەکی دەستکرد دەرچوو
لە وڵاتی بەڕازیل (ئیدیمار مارتینز) کە هاوڵاتییەكی بەڕازیلیە و تەمەنی 49 ساڵەو كرێكاری بیناكردنە، ساڵی 2020 لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاشنای کەسێک بووە بەناو جیسیکا ئۆلیڤرا کە لە تۆڕی تیکتۆک 300 هەزار فۆڵۆی هەیەز بەردەوام بینەری ڤیدیۆکانی بووە.
بەم دواییانە نامەیەکی پێدەکات لەو خاتونەتەوە پێی دەڵێت وەرە بۆ باخەکەم و کەفالەتی هەموو ژیانت ئەکەم، ئەگەر نا دەبێت تا ماوەی کرێکاری بکەی .
بەپێی راگەیاندنەکانی بەڕازیل، ئەو پیاوە ماڵ خانووی فرۆشتووە و 2000 کیلۆمەتر بڕی تا بگاتە خۆشەویستەکەی ، بەڵام ئەوەی سەیر بوو کاتێک گەیشتوەتە شوێنی مەبەست ، بینی جەسیکا وەکو مرۆڤی راستەقینە هەر بوونی نییەو تەنها بە زیرەکی دەستکرد دروست کراوە.
باسی لەوەش دەکەن ، ئەو کەسەی پێگەو کەسایەتی جیسیکای بە زیرەکی دەستکرد دروست کردبوو توشی سەرسوڕمان بوو کاتی بینی کەسێک هاتووە بۆ ئەوەی ببێتە هاوسەری جەسیکاو وتوێتی ، من ئەم پێگەیەک بۆ ئەوە دروستکردوە تا فۆڵەوورزی بۆ زیاد بکەم پاشان بیفرۆشمەوەو هیچ نامەیەکیشی بۆ کەس نەناردووە و ئەوەی هەیە بەتۆماتیکی ئەو نامەیە بۆ ئەو بەڕێزە رۆیشتووە.




