کارەبای کەرکوک
plus4
پێش 4 مانگ

دانیاڵ هەمەوندی جێگری بەرێوەبەری فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی بەهەوڵی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بڕی زیاتر لە 100 مێگاوات کارەبا بۆ کەرکوک زیادکرا، لەئێستادا دەتوانین دوو سەعات کارەبا بدرێت بەهاوڵاتیان و لەبەرامبەردا چوار سەعات کارەبا دەبڕێت و ئەو ماوەیەش لەلایەن مولیدە ئەهلییەکانەاە کارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت و لەتاریکیدا نامێننەوە.

جێگری بەرێوەبەری فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند ، رۆژانە تا درەنگای شەو کارمەندانی فەرمانگەکە سەرقاڵی گۆڕین یاخود چاککردنی مەحەویلەی کارەبای گەڕەکەکانن، بەتایبەتی دوای ئەوەی پارێزگاری کەرکوک ژمارەیەکی باش مەحەویلەی بۆ پارێزگاکە دابینکرد.