Plus4
berî 50 deqîqe
عەلی زەیدی دامەزراندنی سندوقی نەوەکانی راگەیاندن
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ریش سپی و پیاوماقولانی هۆزەکان کۆبووەوە
عەلی زەیدی چەند پرسێکی لەو کۆبونەوە دا باس کرد کە بریتین لە :-
🔸چاکسازی لە ئابووری عێراق پێویستی بە ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و کشانەوەی هەموو هێزە بیانییەکان لە عێراق هەیە.
🔸 تا ساڵی 2031 هەناردەی نەوتی عێراق دەگاتە 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
🔸 سندوقی نەوەکانمان دامەزراندووە و بڕی 1.5 ترلیۆن دینارمان بۆ تەرخان کردووە.
🔸 ئەو پارانەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژە گەندەڵی وەرگیراون دەخرێنە نێو سندوقی نەوەکان.
🔸 پێنج لە گروپە چــ..ــەکدارەکان ڕێککەوتوون لەسەر ڕادەستکردنی چەکەکانیان، لەئێستاشدا سێ لەو گروپانە بە فیعلی چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت کردووە و گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانی تر بەردەوامە.
🔸 مانگانە 500 ملیار دینار بۆ شایستەی جوتیاران تەرخان دەکەین
🔸 دەست دەکەین بە بنیاتنانی شاری نوێ لە هەموو پارێزگاکان، کە گوزارشت لە ناسنامە و مێژووی پارێزگاکە بکات.




