Plus4
berî 1 saet
حکومەتی عێراق: هیچ بەڵگەیەکی نییە تــ..ـــیرۆریست هەولێرەوە بەئاراستەی کەرکوک ئازادکرابێت
حکومەتی عێراق رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەکی بەردەست نییە ئازادکردنی تیرۆریست لەلایەن هەولێرەوە بەئاراستەی کەرکوک پشتراست بکاتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی کە گوزارشت لە رای فەرمی حکومەتی عێراق دەکات، دەڵێت: ئەو بانگەشانەی سیاسییەکان دەیوڕوژێنن گوایە تیرۆرستێکی زۆر لەهەولێر و دهۆک ئازادکراون و بەئاراستەی کەرکوک هاتوون، گوزارشت لەراو بۆچۆنی فەرمی حکومەت ناکات.
دەشڵێت: هیچ زانیارییەک بەردەست نییە ئەو بانگەشانە پشتراست بکاتەوە و دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراقیش بەردەوامن لەکۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری هەموو هەڕەشەیەک کە بۆ سەر خاک و خەڵک ببێتە مەترسی.




