ربيع نادر
Plus4
berî 3 saet

بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن ..
بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی سودانی بانگهێشتی دادگا کراوە


دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم، کە تایبەتە بە کەیسەکانی دەستپاکی، (ڕەبیع نادر)ی بانگهێشت کردووە کە چەندین پۆستی گرنگی بەڕێوەبردووە وەکو :-

🔸 بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی پێشووی حکومەت.

🔸سەرپەرشتیاری بەشی  هەواڵی کەناڵی عەهد

🔸 بەڕێوەبەری نوسینگەی عادل عەبدول مەهدی سەرۆکی پێشووتری حکومەت.

🔸 ئێستا بەڕێوەبەری گشتییە لە دەستەی میدیا و پەیوەندییەکان.

بەپێی زانیارییەکان، بانگهێشتکردنی روبەیعی،  بەپێی بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983  بووە  کە پەیوەندی بە تاوانی بەرتیل وەرگرتنی و خۆناساندن وەکو کەسایەتییەکی گشتییەوە هەیە،  کە سزاکای دەگاتە نزیکەی 10 ساڵ زیندانی.