Plus4
berî 3 saet
ئەمڕۆ باران دەبارێت
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ لە چەند پارێزگایەکی عێراق باران دەبارێت کە بریتین لە بەغداد. سەڵاحەدین. دیالە. ئەنبارو کەربەلاو بابل.
هاوکات پلەکانی گەرما لە کەرکوک بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 32 پلە دەبێت و ئاسمانیش نیمچە هەور دەبێت .
بۆ سبەی سێشەممە، لە پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک و نەینەواو دیالەو ئەنبارو کەربەلا و بابل پێشبینی بارانبارین دەکرێت.
پلەکانی گەرماش لە کەرکوک بەهەمان شێوە 32 پلە دەبێت و ئاسمانیش نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.




