Plus4
berî 53 deqîqe
چوار مانگە مەنتوجاتی کەرکوک وەرگرتنی مامەڵەی کۆبۆنی بەنزینی راگرتووە
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ لینکێکی ئەلیکترۆنی یا بەرنامەیەکی لەئێستادا بڵاوکردبێتەوە بەمەبەستی ( ستیکەر )ی بەنزین و دەڵێت: ئەو بەرنامەیە ئەگەر رابگەیەنرێت تەنها لەرێگەی وەزارەتی نەوتەوە دەبێت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەش بێت، راگەیاندنی ستیکەر لەرێگەی کارتێکی بانکییەوە کە لەکەرکوک ئەنجام دەدرێت نایاساییەو فریودانی خەڵک و بێ دەنگکردنی شەقامە بەرانبەر راگرتنی کۆبۆنی بەنزین.
ماوەی زیاتر لە چوار مانگە مەنتوجاتی کەرکوک وەرگرتنی مامەڵەی بۆ بەدەستهێنانی کۆبۆنی بەنزین راگرتووە.
هاوڵاتیانیش گومانیان هەیە مەنتوجاتی کەرکوک رۆژانە تەواوی بەرهەمی بەنزینەکە دابەش بکات و تەنانەت دادگاو سوپایش لەسەر دیاردەی بەقاچاخبردنی بەنزین هاتوونەتە دەنگ.




