برلمان عراق
plus4
پێش ٢ هەفتە

بڕیارە سبەی لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ بەو سێ یاسایە بدات کە بووەتە جێی مشتومڕو ناکۆکیی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کە گرنگ و چارەنووسسازن.

 

بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ لەسەر یاسای بوواری کەسێتی دەدرێت، ئەمە وێڕای دەنگدان لەبارەی پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ و زەویی جوتیاران بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانیان.

 

لەبڕگەیەکی تریشدا، دەنگدان لەبارەی هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتی سەبارەت بەئازادکردن و لێبووردنی زیندانیانیش، یەکێکیتر دەبێت لەو بڕگانەی سبەی دەنگیان لەبارەوە دەدرێت.

 

ئەو بڕگانەی تریش کە لەدانیشتنەکەدا دەنگیان لەبارەوە دەدرێت، پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و هەمواری یاسای پاسپۆرت دەبێت.

 

وێڕای خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەکەمی یاسای بوودجەو هەمواری یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی.