سوادنى
plus4
پێش 4 مانگ

🔶محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سەبارەت بەسوریا گفتووگۆیان کردووە، گرنگترین وتەکانی بریتین لە:

🔶عێراق وەک سەیرکەر بەرانبەر ئەو پێشهاتە ترسناکەی سوریا ناوەستێت.

🔶راگواستنی زۆرەملێ و کوشتار دژ بە پێکهاتەو مەزهەبەکان رودەدات.

🔶عێراق پێشتر زەرەمەندی دەستی تیرۆرە.

🔶رێگا نادەین ئەو سیناریۆیانە دووبارە بنەوە.

🔶رێز لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەگرین.

🔶عێراق سەقامگیری خۆی و سوریا دەپارێزێت.

🔶وەڵاتانی ئیسلامی پێویستیان بە پەرتەوازەیی ناوخۆیی نییە.

🔶ئەوەی لەسوریا رودەدات لەبەرژەوەندی ئیسرائیلە.

🔶ئەو گروپە چەکدارانە هیچ هەڵوێستێکیان بەرانبەر پرسی فەڵەستین نەبوە.

🔶ئیسرائیل بە مەبەستی رێگا خۆشکردن بۆ پێشڕەوی ئەو گروپانە پێشتر سوپای سوریای بۆردوومان کردووە.