ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 ڕۆژ
میدیاكانی كەنداو ئاشكرایان كردووە كە ئیدارەی ئەمریكا ئاگاداری بە وەڵاتی قەتەڕ داوە كە بونی سەركردەكانی "حەماس" لەدەوحە چیتر قبوڵكراو نییە.
هۆشدارییەكەی ئەمریكا بۆ قەتەر دوای ئەوە دێت كە حـ.ـەمـ.ـاس پێشنیازەكەی ئەمریكای بۆ ئازادكردنی بارمتە ئەمریكییەكان ڕەتكردووەتەوە.
ماوەی 10 ڕۆژە وەك نێوەندگیر، حكومەتی قەتەر پێشنیازەكەی خستووەتە بەردەم حـ.ـەمـ.ـاس، بەڵام ئەوان ڕەتیانكردووەتەوە.
لەكاردانەوەی ئەو هەڵوێستەشدا، واشنتۆن گووشاری لەسەر دەوحە بۆ داخستنی نووسینگەی مەكتەبی سیاسیی حـ.ـەمـ.ـاس دروستكردووە.
لەئێستاشدا ئەگەری ئەوە هەیە، بەغدا ببێتە جێگرەوەی دەوحە بۆ لەخۆگرتنی سەركردەكانی حـ.ـەمـ.ـاس.
ئەعیاد تەوەفان عەمیدی خانەنشینكراو و شارەزای كاروباری سەربازی، هۆشداریی بەحكومەتی عێراق دەدات لەئەگەری دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی بارەگای سەركردەكانی بزووتنەوەی حـ.ـەمـ.ـاس لەدەوحەی قەتەرەوە بۆ بەغدا.
وتیشی: لایەنی ئەمریكی بەو هەنگاوەی عێراق نیگەران دەبێت گەر بیگرێتەبەرو لەڕووی نێودەوڵەتیشەوە ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لەهەموویشی مەترسیدارتر ئەوەیە، ئەو بزووتنەوەیە لەژێر چاودێریدایەو بیانوویەكیشە بۆ ئیسرائیل تابەهۆیەوە هێرش بكاتە سەر عێراق.