Plus4
berî 1 saet
مەرزی سنوری باشماخ داخرا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاشکرایکرد، ، سوپاى ئێران، لەناوچە سنورییەکانی مەریوان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو بۆ ماوەی 48 کاتژمێر دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ (لهدیوى ئێران)ەوە داخراوە.
بەپێی ڕێکخراوەکە هاتوچۆی هاوڵاتیان لەناوچە سنورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵاتو باشوری کوردستان قەدەغەکراوە.
زانیارییەکانی ڕێکخراوەکە باس لەوە دەکەن ، ، دوێنێ شەممە، جموجۆڵە سەربازییەکانی سوپای پاسداران لەناوچە سنورییەکانی مەریوان بەشێوەیەکی بەرچاو چڕبونەتەوە؛ لەوانە گواستنەوەی کەرەستەی سەربازیی قورس، جێگیرکردنی بەرفراوانی هێزی سەربازییو ئەمنیو سنوردارکردنی هاتوچۆ لەسنوریی نێوان ئێرانو هەرێمی کوردستان.




