plus4
berî 3 saet
ئەو ئەفسەرە کوردە کێیە کە ئەرکی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکانی پێسپێردرا
لەدوای بڕیارەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ بەخشینی فەرماندەی لیوای یەکی پۆلیسی پاراستنی وزە، لەچەند رۆژی رابردوودا عەمید محەمەد عەزیز بۆ ئەرکە راسپێردرا.
- عەمید محەمەد عەزیز کێیە..؟
عەمید محەمەد عەزیز عەبدوڵا، ئەفسەرێکی کوردە و خەڵکی قەزای کەلارە لەسنوری ئیدارەی گەرمیان.
ئێستا وەک فەرماندەی لیوای یەکی پۆلیسی وزە دەستبەکاربووە کە ئەرکی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان دەبێت ( کێڵگەو بیر و بۆڕییە نەوتییەکان ) لەسنوری هەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا.




