Plus4
berî 11 deqîqe
ئەگەری پەكخستنی دەوامی قوتابخانەكان هەیە
لیژنەی پەروەردە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: سبەی لیژنەكەیان لەگەڵ وەزیری پەروەردە و تەندروستی كۆدەبنەوەو ئەگەر دەركەوت نەخۆشی ( هەوكردنی پەردەی مێشك ) بڵاوبوەتەوە، ئەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ دەوامی قوتابخانەكان پەكدەخرێت.
ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند: تاوەكو ئێستا چوار هەزار و 300 حاڵەتی گومانلێكراو تۆماركراون و هەمویان تووشبوی لەسەدا سەد نین.
وتیشی، لەهیچ قوتابخانەیەكدا زیاتر لە حاڵەتێك تۆمارنەكراوە تاوەكو بە ( پەتا ) ناوببرێت.
بەپێی زانیارییەكانیش، تاوەكو ئێستا لەكەركوك 100 حاڵەتی گومانلێكراو تۆماركراون و هێشتا لەتوشبونی سەد لەسەد دڵنیا نەبونەتەوە.




