Plus4
berî 12 deqîqe
لەبازگەی چیمەن دوو كەس لەلایەن دەستپاكییەوە دەستگیركران
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ئاشكرایكرد، لەبازگەی چیمەن-ی شاری كەركوك دوو كەس دەستگیركراون بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە كەلوپەلی كارەبایی پێبوە بەبێ رەچاوكردنی رێنماییەكانی گومرك.
راشیگەیاندووە، لەلایەن تیمەكانی دەستپاكییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركراو، یەكێكیان فەرمانبەری گومرك بوە و بەرپرس بوە لەپشكنینی كەلوپەلەكان، بەتۆمەتی سەرپێچیكردنی رێنمایی و رێكارە كارپێكراوەكان كە زیانی بە سامانی گشتی گەیاندووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بارهەڵگرەكە و كەلوپەل و هەردوو تۆمەتبارەكە براونەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی كەركوك تایبەت بە دۆسییەكانی گەندەڵی و بەپێی ماددەی 340 لەیاسای سزادانی عێراق دەستبەسەركراون.




