plus4
پێش 5 ڕۆژ
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی رایگەیاند سودانی رۆژی هەینی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی پێگەیشتوە لە لایەن دۆناڵد ترامپەوە سەرۆکی هەڵبژێردراوی نوێی ئەمریکا ، لەوپەیوەندیە تەلەفۆنیە ترامپ داوای لە سودانی کردووە پەیامێکی تایبەتی سەرۆکی نوێی ئەمریکا بگەیەنێتە بەرپرسە باڵاکانی ئێران .
سەرچاەوکە وتیشی ترامپ بە سودانی راگەیاندوە بە بەرپرسانی ئێران رابگەیەنێت ترامپ ئامادەیە گفتوگۆی جدی دەستپێبکات لە سەر دۆسییەی ئەتۆمی و چارەسەرکردنی توندوتیژییەکانی ناوچەکەو کۆتایی هێنان بە جەنگ ، بۆ ئەو مەبەستەش عێراق وەفدێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی رەوانەی عێران کردوە بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە .