plus4
پێش هەفتەیەک
لیژنەی پەرلەمانی تایبەت بە پاراستنی موڵك وماڵی دەوڵەت كارەساتی داگیركردن و فرۆشتنی موڵك و خانوبەری دەوڵەت لەعێراق ئاشكرادەكات.
ئەمیر مەعموری سەرۆكی لیژنەكە ئاشكرایكرد، لەساڵی 2003ەوە تائێستا بە نزیكەی 40 ترلیون دینار خانوبەرەی دەوڵەت زیادەڕووی لەسەر كراوە و بەشێكیان هەراجكراون.
وتیشی هەراجكردنی موڵك و خانوبەری دەوڵەت بەشێوەیەك بووە كە ستەمێكی گەورەو كارەسات تێیدا رویداو هەندێك موڵك كە نرخەكەی 8 ملیار دیناربووە ، كەچی بۆ بەرژەوەندی كەسی و تایبەت تەنها بە 100 هەزار دینار فرۆشراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێك لە موڵك وماڵی سەرانی بەعسیش دەستی بەسەرداگیراوە لەكاتێكدا دەبێت داهاتەكەی بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێتەوە.
رونیشیكردەوە بەشێكی دیكەی موڵك و خانوبەری دەوڵەت وەكو خانووی ئاسایی فرۆشراوە و بەنرخێكی هەرزان لەكاتێكدا موڵكەكە فەرمانگەی دەوڵەت بووە.