Plus4
berî 2 saet
چوارچێوەی هەماهەنگی: پشتیوانی بڕیارەكانی زەیدی بۆ سەپاندنی سەروەری و دەسەڵاتی دەوڵەت
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لەبەیاننامەیەكدا پشتیانی لەبڕیارەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات بۆ سەپاندنی دەسەڵات و سەروەری دەوڵەت و نەهێشتنی گەندەڵی و بەقاچاخبردنی نەوت و پاراستنی سامانە نیشتیمانییەكان.
بەگرنگیشی دەزانێت سەرچاوە سروشتییەكان و دەروازە سنورییەكان بەپێی دەستووری و یاسای بەركار رێكبخرێتەوە و چارەسەری دۆسییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لەرێگەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنەوە بێت بەشێوەیەك مافە دەستوورییەكان پارێزراوبێت.
داوایش لەهەموو هێزە سیاسییەكان و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان دەكات، هاوكاری هەوڵەكانی حكومەت بن و بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكان لەبەرچاوبگرن، چونكە پاراستنی سامانی عێراق و نەهێشتنی گەندەڵی و قاچاخچێتی بەرپرسیارێتی دەستووری و نیشتیمانی هاوبەشە، سامانی عێراقییەكان هێڵی سورە و بۆ هیچ كەسێك نییە بۆ خۆی بەكاریبهێنێت.




