Plus4
berî 1 saet
هەوڵێکی بەقاچاخبردن لەکەرکوک ئاشکرادەبێت
لەلایەن مەفرەزەکانی ئەمنی نیشتمانی عێراقەوە هەوڵێکی بەقاچاخبردنی نەوت و گازی کەرکوک ئاشکرابوو.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 لەناوچەیەکی باشوری کەرکوک، مەفرەزەکانی ئەمنی نیشتمانی هەڵتانکوتاوەتە سەر گەراجێک کە تێیدا نەوت و گاز دەخرایە نێو بارهەڵگرەوەو بەقاچاخ دەبرایە دەرەوەی کەرکوک.
بەوتەی سەرچاوەیەکی تایبەت، بەرهەمەکان لەوێستگەیەکەوە بۆ ئەو شوێنە گواستراوەتەوە بەمەبەستی بەقاچاخبردنی بۆ دەرەوەی کەرکوک.
وتیشی، لەشوێنی تاوانەکە دەست بەسەر 10 بارهەڵگردا گیراو لەچەند شوێنێکی جیاوازیش چوار تانکەری گەورە دەستیان بەسەردا گیراوە




