Plus4
berî 1 saet
🔺سبەی لیژنەیەک لەبەغداوە دەگاتە کەرکوک
بڕیارە لەسەر راسپاردەی نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بەیانی رۆژی چوارشەممە لیژنەیەک لەبەغداوە بگاتە کەرکوک.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 لیژنەکە پێکهێنراوە بۆ رێکخستن و تووندووتۆڵکردنی بازگەکانی کەرکوکە لەگەڵ هەرێم.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4 کەوتووە، بازگەکان دەخرێنە ژێر دەسەڵات و چاودێری هەواڵگری سوپای عێراقەوە و میکانیزمێکیش دادەنرێت بۆ تێپەربونی تانکەرو هاتووچۆکردنی هەموو کەلوپەلەکان لەنێوان کەرکوک و هەرێمی کوردستان.
🔶 بۆ ئاگاداربون لەهەواڵی بەپەلەی کەرکوک و ناوچەکە.. فۆڵۆی چەناڵی واتساپی plus4 بکە:
👇 https://whatsapp.com/channel/0029VakGfoHCnA81XLioUN3y




