خوێندنگەی نێودەوڵەتی
plus4
پێش هەفتەیەک

ئیدارەی نوێی کەرکوک لەپێناو پێشخستنی زیاتری پەروەردەو فێرکردن لەکەرکوک بەبودجەی پترۆ دۆلار ، بڕیاری داوە چەندین خوێندنگای نێودەوڵەتی لەکەرکوک بکاتەوە کە تەواوی وانەو خوێندن تێیاندا بەزمانی ئینگلیزی دەبێت.

لەو ڕوەوە رەئووف سەعدوڵا محێدین سەرپارشتیاری یەکەی بنەڕەتی لە دیمانەیەکدا تایبەت بە plus4ی راگەیاند ، ئیدارەی کەرکوک بڕیاریدابوو 19 قۆتابخانەی نێودەوڵەتی لەناوچە جیاجیاکانی کەرکوک بکاتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش لینکی وەرگرتنی قوتابی راگەیەندرا، بەڵام لەهەندێک ناوچە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندن لەو قوتابخانانە وەکو پێویست بووە، بۆیە بڕیاردراوە 10 قوتابخانە بکرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو تا ئێستا زیاتر لە800 قوتابی لەرێی لینکەکەوە ناویان تۆمارکراوەو لەئێستادا پۆلێن دەکرێن و کاریان لەسەر دەکرت بۆ دیاریکردنی کەموکوڕییەکان وپاشان راگەیاندنی ناوەکان.

وتیشی لەهەفتەی داهاتوەوە دەستدەکرێت بەکردنەوەی خول لەقوتابخانەی بێکەسی نێودەوڵەتی بۆ ئەو مامۆستایانەی لەقوتابخانە نێودەوڵەتییەکان وانە دەڵێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە کاتی کارایی لینکەکە کۆتایی پێهاتووە، بەڵام لەئێستادا دایکان و باوکانی قوتابی دەتوانن خۆیان مامەڵە پێشکەشبکەن تا منداڵەکانیان لە خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان وەربگیرێت.