Plus4
berî 1 saet
کوڕ موختارەکەی حەویجە بەرانبەر پارە ئازادکرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەنزیک گوندی مەحمودیەی قەزای حەویجە، جوتیارە رفێندراوەکەی گوندی سیحە لەلایەن رفێنەرەکانەوە ئازادکرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەحمەد سابت نعێمی کە کوڕی موختاری گوندی سیحەیە لەسەر زەوییە کشتووکاڵییەکەیەوە رفێندرابوو، بەرانبەر بە 40 هەزار دۆلار ئازادکراوە ( چوار دەفتەر ).
رۆژی 29ی تشرینی یەکەم، ئەحمەد نعێمی لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە لەسەر زەوییە کشتووکاڵییەکەی رفێندراو برا بچوکەکەی و ئۆتۆمبێلەکەشیان بەجێهێشت.




