Plus4
berî 1 saet
شارەوانی کەرکوک خرایە ئامادەباشییەوە
ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک سەرجەم ستافە خزمەتگوزارییەکان و تیمە مەیدانییەکانی لە هەر شەش کەرتی شارەوانیدا خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بەهۆی کەشوهەوا و بارانبارین روبدات.
هەڵمەتەکە بۆ خاوێنکردنەوە و کردنەوەی مەنهۆڵ و تۆڕەکانی ئاوەڕۆیە لە پێناو پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆ لەگەڵ پشکنینی پرد و ژێرزەمینەکان و لابردنی پاشماوەکان کە دەبنە ڕێگر لەبەردەم ڕۆیشتنی ئاو لە شەقامە سەرەکییەکان و گەڕەکەکاندا.
بەڕێوەبەری شارەوانی داوای لە لێپرسراوانی هەر شەش کەرتەکە کرد لە شەقامەکاندا بە شێوەی مەیدانی ئامادە بن و بەردەوام چاودێریی کارەکان بکەن و هەماهەنگیی تەواو لە نێوان سەرجەم کادیرەکاندا دروست بکەن بۆ چارەسەرکردنی خێرای هەر گیرانێک یان کێشەیەکی لەناکاو لە کاتی بارانباریندا.




