هجوم
Plus4
berî 1 saet

دوو برا بەتۆمەتی هێرشی سەر پاڵاوگەکە دەستگیرکران


دوو برا بەتۆمەتی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر پاڵاوگەکەی دارەمان دەستگیرکراون کە بەهۆیەوە پاسەوانێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربون.

دەستگیرکردنی ئەو دوو برایە لەسەر سکاڵای خاوەن پاڵاوگەکەیە کە وتوێتی پێشتر لەسەر رێگری لەراگرتنی ئۆتۆمبێل شەڕ لەنێوانیان رویداوەو هەڕەشەیان لێکردووە.

شەوی رابردوو دوو چەکدار بە ماتۆڕسکیل هێرشیان کردە سەر پاڵاوگەی ( سەقڕ عاسی ) لەدارەمان سەر رێگەی کەرکوک- هەولێر بەهۆی هێرشەکەوە پاسەوانێک بەناوی ( رزگار قادر ) گیانی لەدەستدا و سێ پاسەوانی دیکە برینداربوون.